news
مسوەدەی پلانی پەرەپێدانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ
بە کورتی: ئەم پلانە بەپێی پێناسە و ئامانجەکانی کتێبخانەیەکی تا ڕادەیەک نمونەیی و ئیمکاناتی ماددی و مرۆیی چاوەڕوانکراو داڕێژراوە. · پێناسەی کتێبخانە: دەزگایەکی زانستی ڕۆشنبیری پەروەردەیی کۆمەڵایەتی یە کە لەگەڵ پێداویستی و ئیمکاناتی سەردەم و ئامانجەکانی زانکۆ و کۆمەڵدا بگونجێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە پێشکەوتن و ئاسانکاری و باشترکردنی ژیان و فێربوون و فێرکردن و پەروەردەکردندا. · ڕۆڵ و ئامانجەکانی کتێبخانە: ١. کۆکردنەوە و فەراهەمکردنی سەرچاوە پێویستەکانی بوارە زانستی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی یە جۆراوجۆرەکان لە ڕێگای (پەیداکردن، کڕین، پێشکەشکردن، گۆڕینەوە، ….) ٢. ڕێکخستنی سەرچاوەکان و ئاسانکاری دەسڕاگەیشتنی سەردانیکەران و گەڕاندنەوەیان بە شیوەیەک کە لەگەڵ ئاستی خزمەتگوزاری سەردەمدا بگونجێت. (دروستکردنی پەیجی کتێبخانە). ٣. گەیاندنی ئەو سەرچاوانە بە (خوێنەران و توێژەران) بە شێوازی جیاجیای وەک (خواستن و کۆپی و خزمەتگوزاری ترلە ڕێگای کەسانی شارەزا و ئیمکانات و پێداویستی هونەری و تەکنەلۆژی پێشکەوتوو) ەوە. ٤. ئاڵوگۆڕکردنی چاپەمەنی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستی یەکانی ناوە و دەرەوەدا. ٥. ئاشناکردنی خوێندکاران و مامۆستایان بە خزمەتگوزاری یەکان. ٦. فەراهەمکردنی کەشوهەوای گونجاو و لەباری سەعی کردن و ئەنجامدانی توێژینەوە. · گرنگی و بایەخی کتێبخانە لە یەک ڕستەدا - دەوربینین لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی زانکۆدا (بە سەرجەم کۆلیژ و بەشەکانیەوە). · سەرچاوە و جۆرەکانی سەرچاوە - سەرچاوەی وانەکان - سەرچاوەی توێژینەوە - سەرچاوەی فێرکردن و ڕاهێنان و فێرکردنی فێربوون · شێوازەکانی سەرچاوە - هاردکۆپی (بیرۆکە و پلانی تایبەت دانراوە) - ئەلەکترۆنی (بیرۆکە و پلانی تایبەت دانراوە) - دەنگی (بیرۆکە و پلانی تایبەت دانراوە) - ڤیدیۆیی(بیرۆکە و پلانی تایبەت دانراوە) · میکانیزمی دەسکەوتنی سەرچاوەکان و کۆکردنەوەیان لە کتێبخانە - لە ڕێگای کۆلیژ و بەشەکانەوە (ئامادەکاری داتا کۆکردنەوە کراوە) - لە ڕێگای هاوکاری ڕاستەوخۆی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ (بیرۆکە داڕێژراوە). - لە ڕێگای هاوکاری ناڕاستەوخۆی ناوەوە و دەرەوەوە (بیرۆکەی تایبەت داڕێژراوە) |